کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لە نێوان (٩ – ١٠) کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەولێر و دهۆک، پلەکانی گەرما بە نزیکەی (١ تـــا ٢) پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت بە ئاراستەی خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت. 


AM:10:01:02/12/2022