کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو دەبنە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران.
بەپێی یاساى پشووه رهسمیهكانى حکومەتی ماوەبەسەرچووی ههرێمی کوردستان، كه لهلایهن پهرلهمانى كوردستانهوه دهرچووه، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر مەسیح و ڕۆژی ١ی ١ی ٢٠٢٣ بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە دەبنە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی حكومەتی هەرێم.
خشتەی پشووەکان لە رێگهى حکومەتەوە دانراوە و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە، هاوکات ئەو پشووانەشی لە رۆژمێری حكومەتدا دیاری كراوە سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە، ساڵانە ڕۆژژمێرەكە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نوێ دەکرێتەوە.