لە بارەی کارەبای نیشتمانیەوە
ئومێد خۆشناو وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی بڕی کارەبای نیشتمانییەوە کە دەدرێت بە هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانی تر، وەڵامی عەلی حەمە ساڵح دەداتەوەو دەڵێت هەولێر کەمتر کارەبای نیشتمانی پێدەدرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بە بەردەوامی رۆژانە نزیکەی یەک کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای هەولێر کەمترە  بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاتر بێت".

پارێزگاری هەولێر رەتیدەکاتەوە، لە هەولێر پارەی زیاتری کارەبای موەلیدە لە هاووڵاتییان وەرگیرابێت و دەڵێت: "یەک لیژنە بۆ دیارکردنی پارەی کارەبای موەلیدە هەیە مانگانە بە هەڵسەنگاندن کرێی کارەبای شارەکان دیاردەکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دوێنێ رایگەیاند" تێکڕای کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانیەکان لە مانگی ١١ی ٢٠٢٢ ".

پارێزگای سلێمانی.+پارێزگای هەڵەبجە+ئیدارەی راپەرین. 13:02( سێزدە کاتژمێرو ٢ خولەک) لە نێو سلێمانی هەندێک ناوچە زۆر زیاتری هەیە لە هەندێکی دیکە..

پارێزگای دهۆک. 14:35 (چواردە کاتژمێرو سی و پێنج خولەک) هەیە (١١ کاتژمێرو هەیە ١٨ کاتژمێر) 

پارێزگای هەولێر. 14:26.. (١٤ کاتژمێرو بیست و شەش خولەک) 

ئیدارەی گەرمیان. 18:34( ١٨ کاتژمێرو سی و چوار خولەک). 



PM:11:25:02/12/2022