فەرماندەیەکی سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێم دەکات


فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی دەڵێت" ئەگەر ئێران بڕیار بدات رووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە، هەرێمی کوردستان باجەکەی دەدات".
هەروەها دەشڵێت" لیستێکیان لە ناوی داواکراوان لە لایەن ئێرانەوە داواتە هەرێمی کوردستان و داوایان لە هەرێم کردووە ئەو کەسانەیان رادەست بکەن".

لێدوانێکی رۆژنامەوانی محەمەد تەقی ئۆسانلو فەرماندەی بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران کە ماڵپەڕی ئەلعالەمی ئێرانی بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات، لیستێکیان لە ناوی داواکراوان لە لایەن ئێرانەوە داواتە هەرێمی کوردستان و داوایان لە هەرێم کردووە ئەو کەسانەیان رادەست بکەن.

ئەو فەرماندەیەی سووپای پاسداران دەشڵێت" ئەگەر ئێران رووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە، هەرێم باجەکەی دەدات.

محەمەد تەقی ئۆسانلو ئەوەشی ئاشکرا کرد، نەیارەکانی ئێران لە هەر جێیەک بن ئێران رووبەڕوویان دەبێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە دەسەڵاتدارانی هەرێم پەیوەندییەکانیان لەگەل ئەمریکییەکان ناشارنەوە و ئێران هیچ کێشەیەکی لەبارەی ئەو پەیوەندییەوە نییە، بەڵام هەرێم رەتیدەکاتەوە هیچ ئەمریکییەک لەسەر سنووری عێراق و ئێران هەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی دوو مانگە لەرێگای مووشەکەو درۆنەوە ئێران چەند جارێک بۆردومانی ناوچەکانی نزیک هەولێر و سلێمانی بە بیانووی هێزە ئۆپزسیۆنە کوردەکانی ئێران دەکات.



PM:05:58:03/12/2022