وێنە..فەرماندەیەکی پێشمەرگە گیان لە دەستدەدات


فەرماندەی پێشمەرگە و بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، عەمید عەبدوڵا محەمەد گیانی لە دەستدا.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا جگە لە ئاراستەکردنی پرسە راشیدەگەیەنێت" براو ھاوڕێی ئازیزمان کاک (عەمید عەبدوڵا محەمەد) بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشمەگەی بەرگری و فریاكەوتن کۆچی دوایی کرد" .

دوو هەفتە لەمەوبەر لە هەوڵێکی خۆکووشتندا لە گەڕەکی ئاشتی لە سلێمانی عەمید عەبدوڵا فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت و، بەسەختی بریندار دەبێت، ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.



PM:06:23:03/12/2022