پێشمەرگەكانی كۆمەڵە گەیشتنە بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش

‌کاروانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە
ئەمرۆ ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لە هەردوو باڵی ئیلخانیزادە‌و موهتەدی بۆ شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش رەوانەی بەرەكانی شەڕ كران.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لایەنەكانی كۆمەڵە پاش ئەوەی چەندین جار ئامادەیی خۆیان بۆشەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش‌و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان راگەیاند، ئەمرۆ لەلایەن هەردوو باڵی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە عومەر ئیلخانی زادە سەرۆكایەتی دەكات‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا موهتەدی ژمارەیەك پێشمەرگە‌و كادری بە ئەزمونیان رەوانەی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش كران.

بەوتەی سەرچاوەكەی سپی پێدەچێت هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكراتیش لەم رۆژانەدا هێز رەوانەی بەرەكانی شەڕ بكەن.



PM:03:47:22/08/2014