کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرد و دەشڵێت" خشتەی پێدانی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به‌پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (٥٧) دینار بۆ مانگی (١١) تشرینی دووه‌م دیاریكرا کە به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان لە نێوان (٢٢٠) بۆ (٢٥٥) کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (١٣) هه‌زار بۆ (١٤.٥٠٠) هەزار دینار دەبێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك موه‌لید كه به‌رنامه‌ی كاركردنیان له ٧ی به‌یانی بۆ ١ی شەو كاریان كردووه نرخی ئه‌مپێریان له نێوان ١٥هه‌زار دینار بۆ ١٦.٥٠٠ دینار ده‌بێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م كاتژمێر (٦:٣٠ بۆ ٨:٠٠)ی به‌یانی و كاتژمێر (١)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (١)ی شه‌و، هه‌ركات كاره‌بای حكومی نه‌بوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێت.