ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە سنوری قەزای زاخۆ له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك گیانی له‌ده‌ستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای زاخۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ئیبراهیم خه‌لیل له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی باكرمان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا تاكسی خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ڕووداوەکەدا شۆفێری تاكسیه‌كه به ناوی (س، ش، ن) ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، زیانێکی زۆری ماددیش به ئۆتۆمبێلەکەی گه‌یشتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانی هاتووچۆش له‌سه‌ر رووداوه‌كه دەستیپێکردووە.