فەرماندەیەکی باڵاى سه‌ربازى عێراق به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی لە سوپای عێراق لە ئەنجامی کاردانەوەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ فەریق محەمەد ساڵح کەراوی فەرماندەی لیوای دوو لە فیرقەی یەکەمی سوپای عێراق، لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا. 

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکەن، فەریق محەمەد نزیکەی مانگێک لەمەوبەر باری تەندروستی ناجێگیربووە و بە مەبەستی چارەسەرکردن ڕوویکردووەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغداد. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی دەیان بەرپرس و سەرکردە و ئەستێرەی وەرزشی و کۆمەڵگەی عێراقی گرتەوە، هەروەها حكومه‌تى عێراق له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاریدا، رێكاره‌كانى ڤاكسین و ئه‌نجامدانى پشكنینى كۆرۆنا وه‌ك مه‌رجى گه‌شتكردن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌. 


PM:01:40:07/12/2022