" لە سنوری سلێمایUN پارەیەکی زۆر دەدات بە پرۆژەی بچووک "


قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند " رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێ بەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بەتیابەتی کشتوکاڵیەکان بۆ  هەر پرۆژەیەکیش ٥ هەزار بۆ ٥٠ هەزار دۆلار دەدات.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە" بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژەو هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێکی زۆر پارەی دابینکردووە لە سنوری سلێمانی بەبێبەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکەیکە بڕەکەی لەنێوان ٥ هەزار بۆ ٣٠ هەزار دۆلاردایە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” بەپێی مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک کەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی کارەکە ٣-٥٠  کارمەندی هەبێت، پرۆژەکە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەکارکردن بەردەوام بێت و خاوەنی کارەکە عیراقی بێت".

هەروەها هاتووە"هەر بەپێی مەرجەکان پێویستە پرۆژەکان لە بواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت”.

ئەوەشی خستۆۆتەڕوو ” هەرکەسێک خوازیارە سوودمەندبێت لەم هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرە و وەرناگیرێتەوە، هەتا ٢٩ی کانوونی یەکەم سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری”.



PM:01:20:11/12/2022