سێ شۆفێری پاسی گواستنەوەی خوێندكارن دەدرێنە دادگا


قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە جدی كار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكاران و ئەمساڵیش  3 حاڵەتی سەرپێچی لە دادگا تۆماركراوە.  

ئارام مەحمود، سەرۆكی لیژنەی چاودێركردنی هاتوچۆی تایبەت بە خوێندكاران ڕایگەیاندووە، لیژنەكەیان لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن 234 سەردانیان بۆ ناوەندەكانی خوێندن ئەنجامداوە، لە سەردانانەشدا 14 شۆفێر ئاگاداركراوەتەوە كە پابەندی رێنماییەكان بێت، بەهۆی كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان 42 سەرپێچی و 3 حاڵەتی دادگا تۆماركراوە.  

سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو شۆفێرانەی لە گواستنەوەی خوێندكاراندا رێنماییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی پشتگوێ دەخەن، ئارام مەحمود ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەكەمان بە جددی كاری بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە كردووە كە تایبەتن بە گواستنەوەی خوێندكاران، ئەو شۆفێرانەی لە رێنماییەكان لا دەدەن لیژنەكەمان رێوشوێنی گونجاو و پێویستیان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر و بەپێی جۆری سەرپێچییەكانیش سزاكان دیاری دەكەین.  


رونیشیكردەوە، جۆری سزاكان زیاتر لە جۆرێكە وەكو (غەرامەكردن، دوورخستنەوەی كۆمپانیا، دەسگرتن بەسەر ئۆتۆمبێل، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و دوورخستنەوەی شۆفێر و دانای ئۆتۆمبێل و شۆفێرێكی دیكە لە شوێنی).



PM:06:54:11/12/2022