پۆگبا پێش یارییەکەی مەغریب پەیامێک بۆ فەرەنسا دەنێرێت


 ئەستێرە فەڕەنسییەکە، پۆڵ پۆگبا، پەیامێکی بۆ هاوکارەکانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا نارد، پێش ئەوەی لە ئەمشەو بەرامبەر مەغریب لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢دا ڕووبەڕووی ببێتەوە.

 ئەستێرەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هیوای سەرکەوتن و هێزی بۆ وڵاتەکەی خواست بۆ ئەوەی جارێکی تر بگاتە یاری کۆتایی مۆندیال، دوای ئەوەی لە دوایین جار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، پۆگبا دەبینرێت کە قسە لەگەڵ کینگسلی کۆمان دەکات و دەڵێت: پێکەوە!  من لەگەڵتم.  هەموو هێزم پێ دەبەخشم.  هەموو هێزم بۆ ئەم گروپە.  ئەمە گروپی منە، ئەمانە کوڕەکانی منن!”

 پۆگبا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە یارمەتیدانی هەڵبژاردەکەی بۆ بردنەوەی مۆندیال لە ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٨، تەنانەت لە یاری کۆتایی بەرامبەر کرواتیا گۆڵێکی تۆمارکرد.

 یارییەکەی مەغریب بەرامبەر فەرەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی دووەم، لە یاریگای ئەلبەیت لە شاری ئەلخۆری قەتەر بەڕێوەدەچێت.


PM:01:00:14/12/2022