لە سنورى ئیدارەى سەربەخۆى قەزای سۆران دوو هاوسەرى بە تەمەن، بەهۆى دووکەڵ و غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێى زانیارییەکان، لە شارەدێى خەلیفانى سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دوو هاوسەرى بە تەمەن، بەهۆى دووکەڵ و غازى سۆپاى نەوتەوە لە ماڵەکەى خۆیان خنکان و گیانیان لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستاشدا تەرمى ئەو دوو هاوسەرە ڕەوانەى پزیشکى دادى قەزای سۆران کراوە.