سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند" بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٤ ی کانوونی یەکەم بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دونگنێسی بەریتانیا ژێر ئاو کەوت ٤٣ کۆچبەر رزگارکراون، تەرمی ٣ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و ژمارەیەکی دیکەشیان بێسەروشوێنن. تا ئیستا ناسنامەی کۆچبەرەکان نەزانراوە".
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە لە درێژەی لێدوانەکەیدا، رایگەیاند" بەلەمەکە، بەلەمێکی ماسیگرتن بووە و لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتووە و، لە ئاوەکانی بەریتانیا نقوومبووە".
"هەڵمەتی گەورەی گەڕان و رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی دیکە لە ئاوەکانی نێوان کێنت و فەرەنسا دەستیپێکردووە".( سەرۆکی دەزگای لوتکە ).
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، چوار کۆچبەر دوای نوقمبوونی بەلەمێکی بچووک لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە نزیک کەناراوەکانی شاری کێنت ژێرئاو کەوتووەو، گیانیان لەدەستدا.