لەسەر كوژرانی گەنجەكەی خەبات، پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە دەدات


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەی كە ئەمڕۆ لە قەزی خەبات كوژرا، لە بەردەم گەراجی خۆیدا كوژراوە و دوای ئەوەی باری بۆ هاتووە و داوای كردووە، كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی كە رێگەی گرتووە لابەرێت، بەڵام تۆمەتبارەكە تەقەی لێكردووە و بەو هۆیەوە تاوانلێكراوەكە كوژراوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بەلێكۆڵینەوە كرا، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوت هاوڵاتییەك بەناوی (ڕێباز حەیدەر رەمەزان)، تەمەن 22 ساڵ كوژراوە و هاووڵاتیەكی تر بەناوی (فەرهاد ئەحمەد)، تەمەن 45 ساڵ بریندار بووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە "هۆكاری ڕووداوەكەش فەرهاد ئەحمەد باری بۆ هاتووە و لەم كاتە ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم گەراجی ناوبراو وەستاوە و ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەكەی كردۆتەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لابدات بە مەبەستی داگرتنی بارەكەی لەم نێوەندەدا لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (ك. ش. چ.) دەبێتە دەمەقاڵیان و بووەتە شەڕیان، تۆمەتبار چەكی دەرهێناوە و گوللـەی تەقاندوە، وە بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە ڕوویداوە".



PM:04:17:17/12/2022