قەبارەی سێ سێكتەری گەشتیاری گەیشتۆتە 43 ملیار دۆلار


دەستەی وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 60٪ی پڕۆژەكان لە سێكتەرەكانی بازرگانی، پیشەسازی و گەشتیارین.

بەپێی داتاكانی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەبەرهێنەران لە هەریەكە لە سێكتەرەكانی بازرگانی، گەشتوگوزار و پیشەسازی، روویان لە وەبەرهێنان كردووە، لە داتاكاندا ئاماژە بەوە كراوە، ژمارەی پڕۆژەكان لە  سێكتەرەكانی بازرگانی، گەشتیاری و پیشەسازیدا گەیشتووەتە 665 پڕۆژە بە بەهای نزیكەی 43 ملیار دۆلار.

هەر بەپێی داتاكان ژمارەی پڕۆژەكان لە سێكتەری بازرگانیدا گەیشتووەتە 205 پڕۆژە بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، لە سێكتەری پیشەسازیدا 275 پڕۆژە بە بەهای زیاتر لە 23 ملیار دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە، هەروەها 185 پڕۆژەش لە سێكتەری گەشتیاریدا هەن كە بەهایان زیاترە لە 15 ملیار دۆلار.



PM:06:25:17/12/2022