هەر سێ حیزبی پارتی‌و یەکێتی‌و گۆڕان ٣٨٠ هەزار دەنگ کەمیان کردووە


لە راپۆرتێکی شیکاری رێکخراوی پەیمانگای هەڵبژاردندا، ئاشکرا دەبێت کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە نێوان هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢١ دا ٣٨٠ هەزارو ٢٧٥ دەنگ کەمیان کردووە.
 
لەو راپۆرتەی پەیمانگای هەڵبژاردن کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە " لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنی (2018) و (2021)دا، رێژەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستاندا (18%) دابەزیوە، بە بەڵگەی ئەوەی لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، کە لە )30 ئەیلولی 2018(دا بەڕێوەچوو، رێژەی دەنگدان (56%) بوو، بەڵام ئەم رێژەیە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (ئۆکتۆبەری 2021) دابەزیوە بۆ (38%)".

لە راپۆرتەکەدا ژمارەی کەمکردنی هەر سێ حیزبی حوکمڕانی کوردستان، پارتی و یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا کراوە کە بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ ، هەرچی  پارتی یە (110) هەزار و (118) دەنگ کەمیکردووە.  یەکێتی (105) هەزار و (345) دەنگ کەمیکردووە. گۆڕان (164) هەزار و (812) دەنگ کەمیکردووە.

دەربارەی ئەو قەوارانەی ژمارەی دەنگدانیان لە دانگدانی هەڵبژاردنی ٢٠٢١ زیادیکردووە نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی یە، هەرچی نەوەی نوێیە (77) هەزار و (260) دەنگی زیادیکردووە. یەکگرتووی ئیسلامی (28) هەزار و (529) دەنگ زیادیکردووە.

دەقی راپۆرتەکەی پەیمانگای هەڵبژاردن: 

رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەر رۆشنایی یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠دا بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم یاسایە سەرتاسەری عێراق کرایە (٨٣) بازنەی هەڵبژاردن و هەر چوار پارێزکاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) بەسەر (٤٤) بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکرا.

سێ ساڵ بەر لەو بەروارە و بە دیاریکراوی لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨دا هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵدەدات ئەوە بخاتەڕوو کە لە دوا هەڵبژاردنی عێراقدا حزبە کوردییەکان لە سنوری هەریەک لەو پارێزگایانەی هەرێمی کوردستاندا چەند دەنگیان هێناوە و رێژەی دەنگدانیان تێیدا چەند بووە بۆ ئەوەی دەرگای بەراوردکاری بکاتەوە لەگەڵ ئەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا (2018)، بەمەش راپۆرتەکە وەڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوەمان دەستدەخات سەبارەت بەوەی کە :

· ئایا ژمارەی ئەو دەنگانەی هەریەک لە حزبە کوردییەکان لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا بەدەستیانهێاوە زیادی کردووە یان دابەزیوە؟!

· ئایا رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا بە چ ئاڕاستەیەکدا رۆیشتووە، بەرزبۆتەوە یان دابەزیوە؟

ئەو دەرەنجامانەی لێکۆڵینەوەکە پێیگەیشتووە تارادەیەک دۆخی هەڵکشان و داکشانی دەنگی حزبە کوردییەکان و ئاستی رێژەی دەنگدان نیشاندەدات، کە دەتوانرێت وەک تووڵ و ئامرازێک ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی پێبخوێنرێتەوە، دیارە ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جیاوازییەی کە سیستمی هەڵبژاردنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا زۆرینەی یەکدەنگی نەگوێزراوەیە بەڵام سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەتا کاتی نوسینی ئەم راپۆرتە، لیستی نوێنەرایەتی رێژەییە، کە ئەمەش کاریگەرییەکی کەم دادەنێت لەسەر ئەنجامەکان بەڵام دیسانەوە بەشیوەیەکی زۆر نییە.

  

پارێزگای هەولێر

(٤) بازنەی هەڵبژاردن

·    بازنەی یەک: (چۆمان و سۆران و شەقلاوە)

·    بازنەی دوو: (دەشتی هەولێر، کۆیە، خەبات)

·     بازنەی سێ: (رۆژئاوای هەولێر)

·     بازنەی چوار: (رۆژهەڵاتی هەولێر)

Ø  کۆی ژمارەی دانیشتوان: (1903609)

Ø  کۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (1228030)

Ø  کۆی ژمارەی دەنگی دروست (441723)

Ø  رێژەی دەنگدان: (36%)

Ø  کۆی ژمارەی کورسی گشتی: 15 کورسی

Ø  کورسی تەرخانکراوی کۆتای پێکهاتەکان: 1 کورسی بۆ مەسیحی

Ø  کۆی ژمارەی حزبە بەشداربووەکان: (15) (8 حزب بۆ کورسی گشتی + 7 حزبی پێکهاتەی مەسیحی)

حزبە بەشداربووەکانی پارێزگای هەولێر – هەڵبژاردنی (10-10-2021)

کۆی ژمارەی کاندید

کاندیدانی نێر

کاندیدانی مێ

حزبه بەشداربووەکان

ز

12

8

4

پارتی دیموکراتی کوردستان

1

7

4

Text Box: Aram Jamal 3

هاوپەیمانی کوردستان

2

5

4

1

قادمون

3

4

2

2

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

4

4

3

1

پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

5

3

1

2

بەرەی تورکمانی عێراقی

6

2

1

1

کۆمەڵی دادگەری کوردستان

7

1

1

0

پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان

8

38

24

14

کۆی گشتی کاندیدانی حزبەکان

  •  

6

5

1

کۆی گشتی کاندیدانی تاکەکەسی

  •  

8

5

3

کۆی گشتی کاندیدانی پێکهاتەکان

  •  

52

34

18

  • کۆی گشتی کاندیدانی پارێزگای هەولێر

    

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆی ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی حزبەکانی سنوری پارێزگای هەولێر

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (10-10-2022)

نرخی یەک کورسی/ دەنگ

کورسی بەدەستهاتوو

دەنگی بەدەستهاتوو

قەوارەی سیاسی

ز

26152

10

261518

 پارتی دیموکراتی کوردستان

1

26255

3

78765

 جوڵانەوەی نەوەی نوێ

2

32857

2

65713

 یەکێتی نیشتمانی کوردستان

3

0

0

19386

 کۆمەڵی دادگەری کوردستان

4

0

0

4245

 بزوتنەوەی گۆڕان

5

0

0

3943

 یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

6

0

0

1774

 پارتی سۆشیالیست

7

0

0

320

 پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان

8

0

0

2284

 کاندیدانی تاکەکەسی

9

0

0

2500

 قادمون

10

0

0

1275

 بەرەی تورکمانی عێراقی

11

---

15

441723

کۆی گشتی

رێژەی دەنگدان: (36%)

 

 

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە

(5) بازنەی هەڵبژاردن

·        بازنەی یەک: (باکوری سلێمانی، شارباژێڕ)

·        بازنەی دوو: (باشوری سلێمانی، قەرەداغ)

·        بازنەی سێ: (هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور)

·        بازنەی چوار: (پشدەر، رانیە، دوکان)

·         بازنەی پێنج: (کەلار، کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، خانەقین)

 

Ø  کۆی ژمارەی دانیشتوان: (2219193)

Ø  کۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (1361971)

Ø  کۆی ژمارەی دەنگی دروست (409784)

Ø  رێژەی دەنگدان: (31%)

Ø  کۆی ژمارەی کورسی گشتی: 18 کورسی

Ø  کۆی ژمارەی حزبە بەشداربووەکان: (12)

 

حزبە بەشداربووەکانی پارێزگای سلێمانی – هەڵبژاردنی (10-10-2021)

ز

حزبە بەشداربووەکان

کاندیدی نێر

کاندیدی
 مێ

کۆی ژمارەی کاندید

1

هاوپەیمانی کوردستان

10

5

15

2

پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

6

2

8

3

پارتی دیموکراتی کوردستان

1

5

6

4

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

3

2

5

5

پارتی قادمون

2

3

5

6

کۆمەڵی دادگەری کوردستان

2

1

3

7

الوئام العراقی

2

1

3

8

پارتی زەحمەتکێشان

2

0

2

9

بەرەی تورکمانی عێراقی

1

0

1

·     کۆی گشتی کاندیدانی حزبەکان

29

19

48

·     کۆی گشتی کاندیدانی تاکەکەسی

13

4

17

·     کۆی گشتی کاندیدانی پارێزگای سلێمانی

42

23

65

کۆی ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی حزبەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (10-10-2022)

نرخی یەک کورسی/ دەنگ

 کورسی بەدەستهاتوو

دەنگی بەدەستهاتوو

 قەوارەی سیاسی

ز

15477

8

123814

 یەکێتی نیشتمانی کوردستان

1

21263

5

106318

 جوڵانەوەی نەوەی نوێ

2

21445

2

54891

 پارتی دیموکراتی کوردستان

3

11438

2

22876

 یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

4

44639

1

44639

 کۆمەڵی دادگەری کوردستان

5

0

0

46178

 بزوتنەوەی گۆڕان

6

0

0

2517

 پارتی سۆشیالیست

7

0

0

597

 پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان

8

0

0

17117

 کاندیدانی تاکەکەسی

9

0

0

996

 الوئام العراقی

10

0

0

611

 قادمون

11

0

0

445

 بەرەی تورکمانی عێراقی

12

---

 18 کورسی

409784

کۆی گشتی

رێژەی دەنگدان: (31%)

 

 

 

پارێزگای دهۆک

(5) بازنەی هەڵبژاردن

·        بازنەی یەک: (دهۆک، ئامێدی)

·        بازنەی دوو: (زاخۆ، سێمێڵ)

·        بازنەی سێ: (ئاکرێ، بەردەڕەش)

 

 

Ø  کۆی ژمارەی دانیشتوان: (1327188)

Ø  کۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (827658)

Ø  کۆی ژمارەی دەنگی دروست (395977)

Ø  رێژەی دەنگدان: (48%)

Ø  کۆی ژمارەی کورسی گشتی: 11 کورسی

Ø  کورسی تەرخانکراوی کۆتای پێکهاتەکان: 1 کورسی بۆ مەسیحی

Ø  کۆی ژمارەی حزبە بەشداربووەکان: (10) (5 حزب بۆ کورسی گشتی + 5 حزبی پێکهاتەی مەسیحی)

 

کۆی ژمارەی کاندید

کاندیدانی نێر

کاندیدانی مێ

حزبە بەشداربووەکانی دهۆک

ز

11

8

3

پارتی دیموکراتی کوردستان

1

2

2

0

یەکگرتووی ئیسلامی

2

3

2

1

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

3

3

2

1

پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

4

2

0

2

هاوپەیمانی کوردستان

5

1

1

0

پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان

6

22

15

7

·       کۆی گشتی کاندیدانی حزبەکان

4

4

0

·       کۆی گشتی کاندیدانی تاکەکەسی

8

7

1

·       کۆی گشتی کاندیدانی پێکهاتەکان

34

26

8

·       کۆی گشتی کاندیدانی پارێزگای سلێمانی

 

کۆی ژمارەی دەنگ و کورسییەکانی حزبەکانی سنوری پارێزگای دهۆک

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (10-10-2022)

نرخی یەک کورسی/ دەنگ

کورسی بەدەستهاتوو

ژمارەی کاندیدەکان

دەنگی بەدەستهاتوو

حزبە سیاسییەکان

ز

32693

8

11

261543

 پارتی دیموکراتی کوردستان

1

40572

2

2

81144

 یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

2

25040

1

2

25040

 یەکێتی نیشتمانی کوردستان

3

0

0

3

19292

 جوڵانەوەی نەوەی نوێ

4

0

0

3

1911

 پارتی سۆشیالیست

5

0

0

3

7047

 کاندیدانی تاکەکەسی

6

---

11

24

395977

        کۆی گشتی

رێژەی دەنگدان (48%)

 

 


 

کۆی ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی
حزبە کوردییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

·     کۆی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان: (5,449,990)

·    کۆی ژمارەی ئەوانەی لە هەرێمی کوردستاندا مافی دەنگدانیان هەیە: (3,417,659)

·    کۆی ژمارەی دەنگی دروست: (1,198,092)

·    رێژەی دەنگدانى سەرتاسەری: (37.6%)

 

رێژەی دەنگی حزبەکان

کۆی گشتی دەنگی حزبەکان

پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان

حزبە سیاسییە کوردییە
 بەشداربووەکان

ز

دهۆک

هەولێر

 سلێمانی و هەڵەبجە

16.91%

577952

261543

261518

54891

 پارتی دیموکراتی کوردستان

1

6.28%

214567

25040

65713

123814

 یەکێتی نیشتمانی کوردستان

2

5.98%

204375

19292

78765

106318

 جوڵانەوەی نەوەی نوێ

3

3.15%

107963

81144

3943

22876

 یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

4

1.87%

64025

0

19386

44639

 کۆمەڵی دادگەری کوردستان

5

0.65%

22091

0

4245

46178

 بزوتنەوەی گۆڕان

6

0.18%

6202

1911

1774

2517

 پارتی سۆشیالیست

7

0.02%

917

0

320

597

 پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان

8

0.77%

26448

7047

2284

17117

 کاندیدی تاکەکەسی

9

1.99%

22944

0

3775

19169

 ئەوانی تر

10

38%

1,247,484

395977

441723

409784

 کۆی گشتی

38%

48%

36%

31%

رێژەی دەنگدان

 

 

 

 

 دەرەنجام:

یەکەم: لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنی (2018) و (2021)دا، رێژەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستاندا (18%) دابەزیوە، بە بەڵگەی ئەوەی لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، کە لە )30 ئەیلولی 2018(دا بەڕێوەچوو، رێژەی دەنگدان (56%) بوو، بەڵام ئەم رێژەیە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (ئۆکتۆبەری 2021) دابەزیوە بۆ (38%).

 

دووەم: هەر سێ حزبی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەیلولی 2018 ژمارەی دەنگەکانیان زۆر دابەزیوە:

- پارتی (110) هەزار و (118) دەنگ کەمیکردووە.

- یەکێتی (105) هەزار و (345) دەنگ کەمیکردووە.

- گۆڕان (164) هەزار و (812) دەنگ کەمیکردووە

 

سێیەم: نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەیلولی 2018 ژمارەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی (2021)دا بەرزبۆتەوە:

- نەوەی نوێ (77) هەزار و (260) دەنگى زیادیکردووە.

- یەکگرتووی ئیسلامی (28) هەزار و (529) دەنگ زیادیکردووە.

 

چوارەم: ژمارەی دەنگەکانی کۆمەڵی دادگەری (45) هەزار و (469) دەنگ کەمیکردووە.

 

پێنجەم: ئاستى بەشداریکردنی دەنگدەران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنی (
2018) و (2021)دا بەم رێژانەی خوارەوە دابەزیوە:

- پارێزگای هەولێر بە رێژەی (25%) دابەزیوە.

- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە رێژەی (28%) دابەزیوە.

- پارێزگای دهۆک بە رێژەی (16%) دابەزیوە. 


 


PM:06:59:17/12/2022