وێنە.. لە ئەنجامی بۆردومانێکی تورکیا مناڵێک و سێ هاوڵاتی تریش گیانیان لە دەستدا

ئەمرۆ لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا سێ هاوڵاتی مەدەنی و منداڵێک بوونە قوربانی.

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا  ئەمڕۆ شەممە گوندی ( ڕێقاس )ی سەر بە ناحیەی چەلێبییە لە ڕۆژئاوای عەین ئیسا بۆردومان کردووەو لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتیانی مەدەنی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە گیانیان لە دەستداو، هاوڵاتییەکی تری مەدەنیش بریندار بوو.

هەرچەندە تورکیا تا ئێستا هێرشی زەمینی لە ژێر فشاری ئەمەریکا بەپلەی یەکەم و بەپلەی دووەمیش رووسیا ئەنجام نەداوە، بەڵام ماوەی مانگێکە رۆژانە لە رێگای فڕۆکەو تۆپی دوور هاوێژەوە بە سەختی بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات.



PM:08:51:17/12/2022