هەسەدە: تورکیا لە گوندی کۆبانێ کۆمەڵکوژییەکی دیکەی دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدا

ئەمڕۆ یەکشەممە هەسەدە بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا بڵاوكردەوە و دەڵێت" دەوڵەتی تورکیا لە گوندی کۆبانێ کۆمەڵکوژییەکی دیکەی دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدا". 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سوپای تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدات ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و ڕێگە خۆش بکات بۆ هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیكردوه‌ته‌ سه‌ر گوندی رەقاسی ناوچەی چەلەبییە، کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، کە به‌هۆیه‌وه‌ سێ هاوڵاتی شه‌هیدبوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌ به‌ ناوی وه‌یسی محه‌مه‌د". 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ژمارەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی کە لە ماوەی یەک مانگدا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا بوونەتە قوربانی گه‌یشتوه‌ته‌ (١٦) کەس و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 


PM:01:40:18/12/2022