لە ئیدارەی گەرمیان گەنجێك مۆبایل پێیدا تەقیوە و گیانی لەدەستدا

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان مۆبایل بە مێردمنداڵێکدا تەقییەوە، کە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو لە گوندی عیسایی سەر بە ناحیەی باوەنوور لە ئیدارەی گەرمیان، مێردمنداڵێک لە ماڵەکەی خۆیاندا دوای ئەوەی مۆبایلەکەی بارگاوی کردووە، مۆبایلەکە پێیدا تەقیەوەتەوە و بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، مێردمنداڵەکە ناوی (ویسام عەلی)یە و تەمەنی (١٦) ساڵە و یاریزانی کیک بۆکسێن بووە، بەهۆی زۆری برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی لە شاری سلێمانی، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 


PM:02:33:18/12/2022