حەقیقەتی راپۆرتێکی گۆڤارەکەی کاوە گەرمیانی لە دادگای کەلار پشتراستکرایەوە

رێکخەری سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دادگای کەلار توانیویەتی راستی دۆسیەیەکی گۆڤاری رایەڵ بسەلمێنێت کە رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر ئامادەی کردوە و تایبەتە بە داگیرکردنی موڵکێک لەلایەن ئەندام سەرکردایەتییەکی یەکێتییەوە". 

لە راگەیەنراوێکدا رێكخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکردووە" پشتیوانی بۆ رۆژنامەنوس (دڵشاد ئەنوەر) دەردەبڕین و پێشوازی لە پرۆسەی سەلماندنی راستی لەناو راپۆرتەكەی گۆڤاری رایەڵ دەكەین لە لایەن دادگای كەلار، ئەم راستییە نوێیەی دۆسییەكە سەلمێنەری ئەو راستییەن گەر لە دانیشتنەكانی پێشوودا وردتر تەماشای دۆسیەكەیان بكردایە حەقیقەت زووتر بۆ رای گشتی ئاشكرا دەبوو". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

بەهۆی دادگاییەكی عادیلانە گەندەڵییەك بوو بە راستی

رێكخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامەنوس ( دڵشاد ئەنوەر) دەردەبڕێت، پێشوازی لە پرۆسەی سەلماندنی راستی لەناو راپۆرتەكەی گۆڤاری رایەڵ دەكات لە لایەن دادگای كەلار، ئەم راستییە نوێیەی دۆسییەكە سەلمێنەری ئەو راستییەن گەر لە دانیشتنەكانی پێشوودا وردتر تەماشای دۆسیەكەیان بكردایە حەقیقەت زووتر بۆ رای گشتی ئاشكرا دەبوو.

ساڵی 2012 گۆڤاری رایەڵ كە شەهید كاوە گەرمیانی سەرنوسەری بوو، راپۆرتێك لەسەر موڵكێك لەسەر شەقامی لیواكەی كەلار بڵاوكرایەوە كە لە لایەن ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە "داگیركراوە" ئەویش سكاڵای یاسایی دژ بە ئامادەكاری راپۆرتەكە رۆژنامەنوس (دڵشاد ئەنوەر)، تۆماركرد.

دوای شەهید بوونی كاوە گەرمیانی، دادگای كەتنی كەلار دۆسیەكەی ئەو ئەندام سەركردایەتییە یەكلاكردەوە، سێ ملیۆن دینار غەرامە كرا، چونكە خاوەن موڵكەكان ئامادە نەبوون بێنە دادگا شاهیدی بدەن داوای گەڕانەوەی موڵكی داگیركراویان بكەن.

سكاڵاكەر بەوەشەوە نەوەستا، بە تۆمەتی ناوزڕاندن سكاڵایەكی تری تۆمار كرد، داوای قەرەبووی درایی دەكات.

ئەمرۆ 18ی كانونی یەكەم، سەرلەنوێ دادگا دانیشتنێكی ئەنجامدا، ئەمجارەیان خاوەن موڵكە داگیركراوەكان ناچار كراون شاهێدی بدەن، وەكو خاوەن موڵك و شاهید لە بەردەم دادگا ئامادەبوون.

دوای ئەوەی دادوەر سوێندی داون، سەلماندوویانە موڵكەكەیان داگیركراوە لە ئەو ئەندام سەركردایەتییەی یەكێتی و برایەكییەوە، تەواوی زانیاریەكانی ناو راپۆرتەكەی (دڵشاد ئەنوەر) راستن بەڵام بە داخەوەو دادوەر دۆسیەكەی دواخست.

رەحمان غەریب ووتی "سەنتەری میترۆ پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر دەردەبڕێت، پێشوازی لە پرۆسەی سەلماندنی راستی لەناو راپۆرتەكەی گۆڤاری رایەڵ دەكات لە لایەن دادگای كەلار"ووتیشی " ئەم راستییە نوێیەی دۆسییەكە سەلمێنەری ئەو راستییەن گەر لە دانیشتنەكانی پێشوودا وردتر تەماشای دۆسیەكەیان بكردایە حەقیقەت زووتر بۆ رای گشتی ئاشكرا دەبوو"


PM:03:33:18/12/2022