سەرۆكی ئۆكرانیا یەكەم سەردانی بۆ ئەمەریكا دەكات


ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئەمڕۆ دەگاتە واشنتنی پایتەختی  ئەمەریكا و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسیوشێتدپرێس بڵاویكردەوە، زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا سەردانی ئەمەریكا دەكات، بەڵام لەبەر هۆكاری ئەمنی، بەرنامەی سەردانەكە بەتەواوی یەكلانەبۆتەوە.  

ئەسیوشێتدپرێس ئاماژەی بەوەكردووە، زێلینسكی لە سەردانەكەیدا لەگەڵ جۆو بایدن و چەندین بەرپرسی باڵای ئەمەریكا كۆدەبێتەوە و لە كۆنگرێس وتەیەك پێشكەش دەكات.

سەردانەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا دوای ئەوە دێت لە مانگی 2ی ئەمساڵەوە سوپای روسیا هێرشەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە چڕكردۆتەوە و سوپا و خەڵكی ئۆكرانیاش لە بەرگریدان، بەڵام لەم ماوەیەدا زیلینسكی هیچ سەردانێ‌كی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام نەدا.



AM:09:40:21/12/2022