وەبەرهێنان پلانی داهاتوویانی ئاشكراكرد


دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتووش بەرنامەی 1300 پڕۆژەی وەبەرهێنان هەیە كە 350  پڕۆژەیان سەوز دەبن و دۆستی ژینگەن.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ 89 مۆڵەتێ تازە دراونەتە وەبەرهێنەران و دەستیان بە كار كردووە، 400  مۆڵەتیش تەواو بوون و 14 پڕۆژەی وەبەرهێنان هەڵوەشێنراونەتەوە، بۆ ساڵی داهاتووش بەرنامەی 1300 پڕۆژەی وەبەرهێنان هەیە كە 350  پڕۆژەیان سەوز دەبن و دۆستی ژینگەن.

سەبارەت بە یەكەی كرێنشینانیش، محەمەد شوكری وتی، پڕۆژەی یەكەی كرێنشینان لە پارێزگای دهۆك دەستی پێكردووە و لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجەش شوێنیان بۆ دیاری كراوە و لە سەرەتای ساڵی تازە دەست بە جێەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت.




PM:01:17:22/12/2022