لە ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا وێستگەیەکی ئاوی کردە ئامانج و قوربانی لێکەوتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەوڵەتی توركیا وێستگەیەكی ئاوی لە سنوری لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد، کە بەهۆیەوە سێ كارمەندی وێستگەكە بوونە قوربانی. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای توركیا بە چەكی قورس بۆردومانی وێستگەیەكی ئاوی كرد كە دەكەوێتە گوندی شێخانی سەرو لە رۆژئاوای كۆبانێ.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەكە سێ كارمەندی وێستگەكە لەكاتێكدا سەرقاڵی كارکردن بوون لەو وێستگەیە برینداربوون و هەروەها ئۆتۆمبێلێكیش تێكشكاوە كە لەناو وێستگەكە بووە و زیانی گەورەی ماددیش بەر وێستگەكە كەوتووە. 

دوای ڕووداوەکە سەرجەم بریندارەكان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانەی كۆبانێ کە تەمەنیان لە نێوان (٤٩ تا ٥٥) ساڵیدایە. 


PM:06:17:22/12/2022