کەشناسی: بارانبارین لە گەرمیانەوە دەستێپێکرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو راگەیاندنێک بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بارانبارین لە گەرمیانەوە دەستیپێکردووەو تا ئێستا ٤ ملم باریووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمشەو رێژەی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی باشوری راگەیاند کە بەمشێوەیەیە:

دهۆک 0.4 ملم، زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ، بامەرنێ 0.2 ملم، بارزان 0.2 ملم، کەلار 0.8 ملم، مانگیش 0.8 ملم، خانەقین 4.0 ملم
هەر ئەمڕۆ کەشناسی بڵاویکردەوە، باران بارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەبێت . لە ئێوارەدا کاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە کۆتایی دێت .

سبەی هەینیش، کەشەهەوا، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت .



PM:11:10:22/12/2022