دوای مباپێ گۆڵچیە ئەرجەنتینیەکە هێرشدەکاتە سەر ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید

ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتین بەردەوامە لە وروژاندنی تووڕەیی زۆرێک لە هەڵسوکەوتە دەنگ بەرزەکانی، بەڵام لەوەش گرنگتر بۆ ئەو، لە کاتی ئاهەنگەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢دا هێرش دەکاتە سەر ڕکابەرەکانی، وا دیارە دوایین قوربانییەکەی ئۆریلیان چوامێنی یاریزانی لاوی فەرەنسی بێت.

 لەکاتی ئاهەنگگێڕانەکانی ژووری جلگۆڕینی ئەرجەنتینی دوای یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢، مارتینێز داوای لە هاوڕێکانی کرد بۆ "ساتێک بێدەنگی بۆ [کیلیان] مباپێ" بوەستن، لەکاتی کاروانی پاسەکاندا لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەرجەنتین، هەروەها مارتینێز بوکەڵەیەکی بەکارهێنا لەگەڵ ڕووخساری مباپێ وەک پشتگیرییەک بۆ ئاهەنگەکانی، کە لەلایەن جەماوەرەوە فڕێدرایە سەری.

 دوا پێکەنینی لەسەر حیسابی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە تایبەتی ئاراستەی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، چوامینی بوو، وەک چۆن لە کاتی لێدوانێکیدا ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا پرسیاری لێکرا کە لێدانی سزای لەدەستدراوەکانی فەرەنسا لە لایەن ئۆریلیان چوامینی،  ئایا ئەو یارییەکی دەروونی دەکرد بە فڕێدانی تۆپەکە پێش لێدانە سزاکە.

 مارتینێز لە میانی لێدوانەکانیدا وتی: دەزانم لێدانی سزا یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی من، ڕکابەرەکان ڕێزم لێدەگرن لەسەر ئەوە و ئەوانیش ئەوەیان پێ وتم.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک یەکەم لێدانی سزام لە یاری کۆتایی مۆندیال ڕزگارکرد (لە کینگسلی کۆمانەوە)، دەزانم کوڕەکەی تر زۆر دەمارگیر دەبێت، هەوڵمدا لە ڕووی دەروونییەوە یاری پێبکەم بە فڕێدانی تۆپەکە و قسەکردن لەگەڵیدا، ئەویش لەدەستیدا و ئەو هەموو شتێکی دەکرد”.

 پێدەچێت مارتینێز لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی کاردانەوەی لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی ببێتەوە و هەرچەندە لەم حاڵەتەدا قسەکانی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە  بە تەواوی هێرشبەرانە نییە بۆ چوامینی، بەڵام جێگەی سەرنجە کە دانی بەوەدانا کە یارییەکی دەروونی ئەنجامداوە.
 ڕاپۆرتەکانی فوتبۆڵ ئیسپانیا دووپاتیان کردەوە کە جێگەی سەرسوڕمان نابێت ئەگەر فیفا یاسایەک جێبەجێ بکات کە ڕێگری لە گۆڵپارێزەکان دەکات مامەڵە لەگەڵ تۆپەکەدا بکەن پێش ئەوەی یاریزانەکەی تر پێشبکەوێت بۆ لێدانی سزا  بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕووداوی هاوشێوە ڕوونەدات.


PM:01:19:23/12/2022