لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێڕشێکی چەکداری کرایە سەر ناوەندی کولتوری کورد لە گەڕەکی ساینت دەنیس.
بە گوێرەی زانیارییەکان سەرەتاییەکان دوو کەس کوژراون و چوار کەسی تر بریندارن، زانیاریش هەیە کە دەستڕێژی گولـلە کرابێتەوە سەر کارگەی کوردەکان لە دەوروبەری کۆمەڵەکە کراوە.
تا ئێستا پێناسی قوربانییەکان نەزانراوە.
پۆلیسەکە دەوروبەری کۆمەڵەکەیان گرتووە و رێگەنادەن کەس لە بیناکە نزیک ببێتەوە.
پۆلیسی فەرەنسا پیاوێکی سەر ٦٠ ساڵە گرتووە بە تۆمەتی تەقەکردن و کوژرانی ئەو دوو کەسەو بریندارکردنی ٤ کەسی تر.
هێرشە لە سەروبەندی دەیەمین ساڵیادی "تیرۆرکردنی" ٣ ژنی شۆڕشگێڕی کورد ساکینە چانسزا هاوڕێکانی ئەنجامدراوە، کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کوژران و تا ئێستا بەکرانی دۆسیەکە ئاشکرا نەکراوە.