ئەو تۆمەتبارەی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیبوو دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكریێت كە لەگەڕەكەكانی كوردسات، بەختیاری، ئیبراهیم ئەحمەد لەسلێمانی و لەشاری هەولێر دزی لەماڵان كردووە.
پۆلیسی سلێمانی روونیكردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ح لەدایكبووی 1999 –دانیشتوی شاری كەركوك) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا و وتویەتی كە لەشاری هەولێر بڕی 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیوەو لەشاری كەركوك فرۆشتویەتی.