دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی ١١


وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی (ماوە بەسەرچوو) رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی ١١ی ٢٠٢٠ دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراودا بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە لە رۆژانی پشوی فەرمیشدا لە ٢٦ تا ٢٩ی مانگی ١٢ لە فەرمانگەکەیان دەوام دەکرێت لە کاتژمێر ٩ تاکو ١ی دوای نیوەڕۆ.

هەروەها هاتووە "داوا لە بریکارەکانی ژمارە (٢٠١ بۆ ٢١١) دەکەین سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریکاری مانگی ١٢ی ٢٠٢٢ چونکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی ١١ دەکرێت".

وەزارەت بریکارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە هەر بریکارێک پێشەکی لیستی بریکای نەباتەوە و پارەکەی نەخەوێنێت بەشە خۆراکی بۆ رەوانە ناکرێت.




PM:12:23:25/12/2022