٢٥ تیمی تەندروستی سلێمانی دەكەونە ئامادە باشی


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  ۲٥ تیمی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سێمانی رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، پلانی پێویستیان داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی   بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێ دەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و هەروەها( ۱۱ )تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (۱۲۲) لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.




PM:07:06:25/12/2022