كەسێك، هاوڕێكەی بە چەقۆ كوشت


لە سنوری ئیدارەی راپەڕین كەسێك، هاوڕێكەی خۆی بە چەقۆ كوشتووە و دواتریش دەستگیركراوە.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، دوای ئەوەی كاتژمێر 9:40 خولەكی ئەمشەو تەرمی كەسێك گەیەندرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە، دەركەوت كە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. دەستبەجێ ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر.

پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، دوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كەسە كوژراوەكە بەناوی (ع،ح،ع) لەدایكبووی ساڵی 1991 ڕەگەزی نێر دانیشتوی گوندی قەرەنیاغا سەر بە ناحیەی چوارقوڕنەیە، دەركەوت لە سنوری گوندی قەرەنیاغا سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن هاوڕێیەكیەوە بە چەقۆ پەلامار دراوە و گیانی لەدەستداوە.

هەروەها وتویەتی، دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی چوارقوڕنە چوون بۆ شوێنی ڕوداوەكە و بكوژەكەیان دەستگیر كرد، دواتر بەهەماهەنگی نێوان پۆلیس و ئاسایش بكوژەكە بەناوی (ش،ر،ش) لەدایكبووی ساڵی 1992 لە ڕەگەزی نێر ڕادەستی پۆلیس كرا. 



PM:11:27:25/12/2022