دوو ملیۆن و ٣٤٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی دهۆک کردووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزار لە دهۆک ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای دهۆک كردووە". 

د. خەیری عەلی ئۆسۆ بەرێوەبەری گەشتۆگوزار لە پارێزگای دهۆك بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  لەمساڵدا (٨١) شوێنی نوێی گەشتیاری کراونەتەوە کە (٩٠٠) شوێنی گەشتیاریمان هەیە و (٢٥٠) لەو شوێنە گەشتیاریانە سرۆشتین". 

وتیشی" تا مانگی (١١)ی ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٣٤٠ هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی سنووری دهۆکیان کردووە".

لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ ئۆسۆ ئاماژەی بەوەکرد، بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری، سەندیکای هۆنەرمەندان، بەرێوەبەرایەتی گەشتۆگوزار و پارێزگای دهۆك لە پارکی نەورۆز ئاهەنگێک بەرێوە دەچێت.


PM:12:26:26/12/2022