داعش بەرپرسیارێتی كوشتاری سوننەكانی لە مزگەوتەكەی دیالەی گرتە ئەستۆ

گروپی داعش لەبەیاننامەیەكدا بەرپرسیارێتی هێرشكردنەسەر مزگەوتی "مەسعەب كوڕی عومەیر" لە پارێزگای دیالە گرتە ئەستۆ كە تێیدا 70 هاوڵاتی سوننە لەكاتی نوێژكردندا كوژران.

ماڵپەڕی (المسلە) رایگەیاند گروپی داعش بەیاننامەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردوەتەوە‌و دەڵێت ئەم گروپە بەهۆی ئەوەی سوننەكانی ئەو گوندە لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی "بەیعەت"یان نەكردوە، هێرشیان كراوەتەسەر‌و كوژراون.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە هەر لایەنێك لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی بەیعەت نەكات، بەم شێوەیە دەكوژرێت.

بەهۆی كوشتاری 70 كەس لە نوێژكەرانی سوننە، دوو كوتلەی سوننەی لەپەرلەمانی عێراق داوایان كرد لەماوەی 48 كاتژمێردا بكەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بكرێن.



PM:05:29:25/08/2014