یەکێتی: حکومەتی هەرێم ١٠ ساڵە پرۆژە بودجەی نەناردۆتە پەرلەمان

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە حکومەتی هەرێم ١٠ ساڵە بودجەی نە ناردۆتە پەرلەمانی کوردستان.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاندووە" خاڵی لاوازی هەر حكومڕانییەك ئەوەیە كە بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بۆ ناوبانگی هەرێم باش نییە ١٠ ساڵە بەبێ ئەو یاسایە بەڕێوەدەبرێت".

هەروەها دەشڵێت "لەكاتی پێكهێنانی حكومەت و ئەو كارنامەیەی لەپەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوە بەڵێندرا ساڵانە هەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی هەبێت، بەڵام ئەوە دوو خولی پەرلەمانییە ئەو پڕۆژە یاسایەمان نەبینیوە" 

حكومەتی هەرێم پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٢).

نزیكەی ١٠ ساڵە حكومەتی هەرێم هیچ پڕۆژە یاسایەكی بەناوی بودجەی نەناردوەتە پەرلەمان، هیچ لایەنێكی بەشداربووی حكومەتیش نازانێت داهاتی هەرێم چەندە و چۆنیش خەرجدەكرێت، بۆیە شەفافییەت لەداهات و خەرجی دا نییە. 



PM:12:46:29/12/2022