درۆنێك لە سنوری پارێزگای هەولێر كەوتەخوارەوە

ئەمشەو درۆنێك لە سنووری ناحیەی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێر كەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەکەوتووەتەوە. 

تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" کاتژمێر (٧:٠٠)ی ئەمشەو درۆنێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گوندی جێژنیكان لە سنووری ناحیەی بەحركەی پارێزگای هەولێر کەوتەوە خوارەوە". 

وتیشی" درۆنەكە دوور لە ئاوەدانی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزە ئەمنییەکان له‌سەر رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووە". 


PM:09:32:29/12/2022