لە کەرکوک چەند فەرماندەیەكی سەربازی دوور دەخرێنەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەسەر هێرشەكەی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش لە ناحیەی ڕیازی باشووری رۆژئاوای كەركوك كە تیایدا ١٢ ئەفسەر و پۆلیس كوژران، سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بە دورخستنەوەی ژمارەیەك ئەفسەر و فەرماندەیەك پارێزگای كەركوك".

لیوا یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" محەمەد شیاع سودانی ڕەزامەندی دا لەسەر راسپاردەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەی گوندی عەلی سوڵتان لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك". 

دەشڵێت" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە لێکۆڵینەوەکاندا بڕیاریدا ژمارەیەك ئەفسەر و فەرماندە لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە، هەروەها لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت و رێكاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر". 


AM:09:25:30/12/2022