هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە موچە راگەیەنرا

هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە موچە راگەیەنرا

بەرپرسێكی  حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی داهاتووشدا مووچەی موچەخۆران بەردەوام لە كاتی خۆی دەدرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، رێككەوتنی ھەرێمی كوردستان و بەغدا ھەنگاوی ئەرێنی و پەرەسەندووی دەبێت، بەتایبەت ئەگەرێكی زۆرە پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق لە ١٢،٦٧ ٪‏ ببێتە ١٤٪‏  لەگەڵ چارەسەری دۆسییە ھەڵپەسێردراوەكانی دیكە، بەپێی دەستوور.

حەملان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر كێشە و فاكتەری دەرەكی نەبنە ھۆی دواكەوتنیان، ئەوە لە ساڵی نوێ گەشبینم بەوەی، كە لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و غازی سروشتی، پێدەنێتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر و ھەناردەكردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

هەروەها وتویەتی، مووچەی موچەخۆران بەردەوام لە كاتی خۆی دەدرێت و دەبێتە هۆی بوژانەوەی باری دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان و جووڵەیەكی بەرچاوی دەبێت لە بازاڕ و جموجۆڵی بازرگانیدا.




PM:02:52:31/12/2022