لە پارێزگایەکی عێراق پشووی فەرمی راگەیەندرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی واست بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە دەوامی فەرمی ڕابگیرێت جگە لە بەشێک لە فەرمانگەکان.

پارێزگاری واست لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە" وەک وەفایەک بۆ ئەو کەسانەی گیانیان بەخت کرد بۆ عێراق، دەوامی فەرمی لە پارێزگای واست ڕاگیراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە بەشی خزمەتگوزاری و بانک و بەشی ئەندازیاری نیشتەجێ بۆ سەرجەم پڕۆژەکان ناگرێتەوە. 

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی سەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد بە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا کوژران. 


AM:10:27:02/01/2023