نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بە بڕی (١٤ بۆ ١٦) هەزار دینار دەبێت.
ئەندامێکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر ڕایگەیاند" لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو به تێكڕایی مۆلیدەی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان لە نێوان (٢٧٠ بۆ ٢٧٥) کاتژمێر كاریانكردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەش نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەولێر لە نێوان (١٤ - ١٦) هەزار دینار دەبێت کە بەپێی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و نرخی سووتەمنی نرخەکەی دیاری دەکرێت.