رۆژنامەنووسێكی دیاری گەرمیان گیانی لەدەستدا

ئەمشەو محەمەد خەلیل، كامێرامانی نوسینگەی گەرمیانی كەناڵی ڕووداو لەگەرمیان، بەشێوەیەكی كتوپڕ گیانی لەدەستدا. 

ئاراز محەمەد، پورزای محەمەد خەلیل رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی یاریی تۆپی پێیان كردووە، دوای هاتنەدەرەوەی لە یاریگە لەناكاو دەكەوێت بە زەویدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات. 
 
‎محەمەد خەلیل لە ساڵی 2018ەوە وەك كامێرامان لە تۆڕی میدیایی رووداو لە كارەكەی بەردەوام بووە، خێزاندار بوو و باوكی منداڵێك بووە.






PM:09:10:03/01/2023