لەم ناوچەیەی هەرێم کرایە پشووی فەرمی


بەهۆ دابەزینی پلەکانی گەرماو بەفربارینەوە، لە شارۆچکەی پێنجوێن سبەی پێنج شەممە لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو.

زاناڕەحمان ڕەحیم قائیمقامی قەزایی پێنجوێن لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" بەهۆی بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوام بوونی بارینی بەفر لەسنوری قەزاکەمانداو، بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەم) ڕۆژی(پێنج شەممە)پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێزو ناو قەزای پێنجوێن. 

شەپۆلێکی بەفروباران بارین شارەکانی هەرێمی گرتۆتەوەو لەپاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سلێمانی بە توندی دەستیپێکرد.



PM:07:55:04/01/2023