کاتى دابەشکردنى نەوتى ماڵان لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیەندرا

سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەمنزیكانە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت و دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان". 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" تاوەكو ٤ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ وەبەرهێنانی كانزای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی ٤٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٨٠٠ لیتر لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەپێی دوایین ئامار تاوەكو ئێستا ٢٣٤ هەزار و ٢٥٤ خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سودمەندبوە، لە سنوری پارێزگای هەولێر ١٥ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ٧٧ هەزار و ٨٢٢ خێزان سودمەند بووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش ١٨ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ٩٤ هەزار و ١٤٤ خێزان سودمەند بووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەشڵێت" لە پارێزگای دهۆكیش ١٢ ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و  ٦٢ هەزار و ٢٨٨ خێزان سودمەندبووە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیش بەردەوام دەبێت و بەمنزیكانە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان". 


PM:12:30:05/01/2023