دژەتیرۆری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو هێزەكانمان توانیوییانە چەکدارێکی داعش لە سلێمانى دەستگیر بکەن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆرى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و دوای چاودێری و بەدواداچوون هێزەكانمان توانیوییان شەوی ڕابردوو چەکدارێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر بکەن".
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو چەکدارەی داعش بەپێى ماددەى "٤ى تیرۆر" لەلایەن دادگاوە داواکرابوو.