لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە، فەرمانی دەستگیركردنی ئاسۆ رۆستەم یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی عێراق هەڵوەشایەوە.
ئاسۆ رۆستەم، هەمانكات كارمەندی پۆلیسی دارستان و ژینگەیە و دوای پەیوەندیكردنی بە یانەی سالمیەی كوەیتی بەهۆی جێهێشتنی دەوامەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو.
بەپێی دوو نوسراو، كە دەست كەوتوون فەرمانەكەی هەڵوەشێنراوەتەوە و مۆڵەتی یەك ساڵی بۆ كراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، پێش دەستپێكردنی جامی كەنداو ئاسۆ رۆستەم نەیتوانی لە فرۆكەخانەی هەولێرەوە گەشت بۆ بەسرە بكات، چونكە فەرمانی دەستگیركردنی چوو بوو بۆ فڕۆكەخانەكان.