تورکیا لە سنورى حەسەکە ئۆتۆمبێلێکى کردە ئامانج

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا لە سنووری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردەوە ئامانج. 

ئاژانسى فوڕات نیوز ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکى (قامیشلۆ – حەسەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکى مەدەنى". 

لە بەشێکى دیکەى هەواڵەکەدا ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى سوپای تورکیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانە گیانییەکانی هێرشەکەوە ئاشکرانەکراوە.


PM:03:02:11/01/2023