پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لەم مانگەدا چەند شەپۆلێکی بارانی تری بەهێز و مامناوەند و سوک هەرێم و ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە نووسینێکدا دەڵێت " بەگوێرەی دواین زانیاری سەر نەخشەکانی کەشوھەوا لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ناوچەکانمان ئەگرێتەوە کە بارانێکی کەمی لەگەڵ ئەبێت زیاتر بۆ سەرناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی کاریگەری ئەبێت" .
پێشبینیش دەکات، لە ماوەکانی دواتر تا ٢٥ ی کانوونی دووەم کەش بەشێوەیەکی سەقامگیر ئەمێنێتەوە لەم ماوەشدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە".
ئاراز جەبار دەشڵێت " دوای ٢٥ ی مانگ بۆ سەرەتای مانگی دوو لەم ماوەیەدا ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەفر و بارانبارینی باش ئەبێت لەناوچەکەدا".