ڕیال مەدرید ڕۆشتنی یەکەم یاریزانی لە گواستنەوەی زستانە ڕاگەیاند

 
 یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم یاریزانی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا، لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣دا، ڕۆیشتنی ڕاگەیاند.

 یانەی ڕیال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یاریزانە بەرگریکارەکەی ئەنتۆنیۆ بلانکۆ بە خواستن دەچێتە ڕیزەکانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تا کۆتایی وەرزی ئێستا لە ٣٠ی حوزەیران.

 ئەنتۆنیۆ بلانکۆ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە بە خواستن لەگەڵ یانەی قادش یاری دەکرد، دواتر  ڕووی لە دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس کرد، چونکە بە شێوەیەکی بەردەوام بەشداری نەدەکرد.


 ئەو یاریزانە لاوە تەمەنی 22 ساڵ دەبێت، هەروەها یەکێکە لە لاوانی کاستیلا لە یانەی ڕیال مەدرید، هەروەها لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری کردووە لە 6 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.


PM:03:34:12/01/2023