روسیا كۆنتڕۆڵكردنی شارێكی ئۆكرانیای راگەیاند


وەزارەتی بەرگری روسیا رایدەگەیەنێت، ناوچەی سۆلیداریان بە تەواوی كۆنترۆڵ كردووە و ئەو سەربازە ئۆكرانیانەی لە سنوورەكە ماونەتەوە، هیچ رێگەیەكیان لەبەردەمدا نەماوە، جگە لە خۆبەدەستەوەدان.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، كۆنترۆڵكردنی سۆلیدار بایەخێكی ستراتیژی هەیە و سوپای روسیا توانیویەتی زۆرێك لەو هێزە ئۆكرانیانەی لە ناوچەكە بوون پەكبخات و پەیوەندییان بە بەرەكانی دیكەوە بپچڕێت.

هەروەها روونیكردۆتەوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردووی شەڕدا، توانیویانە سەدان سەربازی ئۆكرانی بكوژن و سیستمی بەرگری سەربازانی ئۆكرانی پەكبخەن.



PM:02:54:13/01/2023