هەواڵێكی گرنگ سەبارەت بە دابەزینی دۆلار بەرامبەر دینار


پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی و هەر ١٠٠ دۆلارێك دەبێتەوە بە ١٤٧ هەزار دینار.

مستەفا غالیب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ریگەیندووە، رێككارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامن و لە كۆتایی ئەم مانگەدا چیتر قەیرانێك نامێنێت بە ناوی قەیرانی دراو.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، تا كۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٧ هەزار دینار دەبێت و بەهای دینار دووبارە بەرز دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی دۆلار بۆ سەروو ١٦٠ هەزار دینار بەرزبوەوە لە بازاڕەكانی دراودا.



PM:09:08:14/01/2023