بانكی ناوەندی مژدەیەكی خۆش بۆ دابەزینی نرخی دۆلار رادەگەیەنێت


بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 147 هەزار  دینار.

ئیحسان یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، هۆكارەكانی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەو ڕاستییە نیشان دەدرێت كە بانكی ناوەندی عێراق، زیاتر لە ساڵێك لەمەوبەر دەستیكردوە بە ڕێكخستنی كەرتی دارایی بازرگانی دەرەكی، كە كەرتێكی گرنگە، چونكە ئێستا كەرتی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە لە عێراقدا بەس نییە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بەكاربەران.

ناوبراو روونیكردۆتەوە "ساڵێك لەمەوبەر دەستمان كرد بە دروستكردنی ئەوەی پێی دەوترێت (پلاتفۆرم)، كە میكانیزمێكە كە بانكەكان لە ڕێگەیەوە داواكارییەكانیان بەرز دەكەنەوە بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكانی دارایی بازرگانی دەرەكی".

یاسری ئاماژەی بەوەكردوە، بەمنزیكانە بەهای دۆلارێكی ئەمریكی بۆ هەزار و 470 دینار دەگەڕێتەوە، هەروەها ئەو نرخانەی پێی گەیشتوە گرنگ نەبون، هۆكارێكی سەرەكی دابەزینی بەهای دیناریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە عێراق لەلایەن ئەو وڵاتانەوە گەمارۆدراوە كە بەهای دراوەكانیان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لەڕوی ئابورییەوە نیگەرانن، ئەم تەحەدایەش كاریگەری دەخاتەسەر عێراق.

ماوەی نزیكەی مانگێكە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینیوە بەجۆرێك ئێستا نرخی 100 دۆلار نزیكەی 158 هەزار دینارە.



PM:04:47:16/01/2023